|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
20:50:6
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
هه‌موو گه‌ل و میلله‌تانی سه‌ر ئه‌م گردیله زه‌وییه ، به پێی سروشت فیترهتێک که په‌روه‌ردگار له سه‌ری پیتاندوه و وه‌دی هیناوه له‌سه‌ر هه‌ر قه‌واره و ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تێک بن و له هه‌ر شوێن و جێگایه‌ک نیشته‌جێ بن به‌بێ جیاوازی تیره و هۆزو ڕه گه‌زو بیر‌و باووه‌ڕ و ئاینێک بن، ماف و هه‌قی خۆیانه به شدارو حهقداربن له ته‌واوی ئه‌و ماف و نازو نیعمه تانه‌ی که خالق و بهدیهێنه ر(الله) بۆ هه‌موو به‌نده‌کانی و زینده‌وه‌رانی به‌دی هێناوه و ڕه‌خساندوه به‌پێی نیشته‌جێی بوونیان و هه ل و مه رج و شوێنی جوغرافیاییان ، هه روه‌ک چۆن له م ئایه‌تانه دا خوداوه‌ندی دلۆڤان به زه‌قی و ڕوون و ڕه‌وانی به‌یانی فه‌رمووه، وه ڕه سوڵی ئه کرهمیش له حه‌دیسه‌که دا به هه‌مان شێوه به‌یانی ده‌کا که که س نیه به زۆر‌و ملهوڕی هێزی ده سه‌لات و مه‌زنی خوازی به‌ر چاو ته‌نگی هیچ گه ل و نه‌ته‌وه و میلله‌تێک مه نعکا و داگیری کاو بێ به شی کات له‌و به ش و نیعمه‌تانه‌ی که خودا دایناوه و پێی ڕه‌وا بینیوه و پییداوه و بۆی ڕه‌خساندوه و بۆی و به‌رهه‌م هێناوه. که‌س بۆی نیه مافی ئازادی و پێشکه‌وتن و زانیاری مافی نه‌ته‌وه‌ی و کلتوری و شارستانی و ئابوری باقی تری ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ی دیکه که بۆ مرۆڤ به یه‌کسانی به‌رجه‌سته کراون و دانراون زه‌وتی بکا و ببێته ڕێگر له‌به‌ر ده‌میان.
به پیی ماناوو مه فهومی ئایه ته پیرۆزه‌کان و حه‌دیسه‌که ده‌رکه‌وتووه به رون و ڕه وانی بۆ هه موو تێکۆشه‌ر و ڕوناکبیرێک که، مادام ئه م ڕه‌ژیمه عه‌مه‌ل ناکات وه ک پیویست به پیوه‌ر و میزانی ئیسلامی و که لامه ئاسمانیه‌که و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ره که (د خ) ، خۆشی ناو ناوه " جمهوری ئیسلامی " به‌و ناوه وه کار ده‌کات و هه‌موو کاره‌کانیشی به پیچه‌وانه‌ی ئیسلام ودژ به وون، ده بینین له رۆژی هاتنه سه‌رکاری و ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه تا ئه‌مرۆ هه‌ر خه‌ریکی زوڵم و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی که مایهتییهکان و میلله‌ته‌کان و ڕاونان و کوشتن و دهربهدهرکردنیانه له خاک و ئاوی جێگه‌ی باب و باپیرانیان و به ئه‌نواع و ئه شکالی سته‌می جۆراو جۆر ده‌ستی له بینه قاقایان ناوه و بێره‌حمانه و بێ باکانه به‌ربۆته خواردن و بردن و کوشتن، جه لادانه ده ستی به‌خوینی ته‌واوی ئه‌و پینج شه‌ش میلله‌تانه ناوه، هه‌ر لهبهلوجه وه بگره تا ده‌گاته ئازه ری و کوردی ده‌ربه‌ده‌ر و لیقهوماوو. ڕۆژ نیه به‌په‌تی ئیعدامه‌وه چه‌ند ڕۆڵه و لاوێکی فیداکارو ئازادی خواز و گیان له‌سه‌ر ده‌ست که ئه م پێنج رۆڵه به شه‌ره‌ف و گیان له سه‌ر ده‌سته ی که نامرۆڤانه و نامه‌ردانه و کافرانه له نۆزده‌ی مانگی ئه م ساڵدا چه ند رۆژ له مه‌و پێش هه‌موانی به شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌و بێشه رمانه ئیعدامی کردن و هه ڵیواسین. ئه م درنده شروره بیبهزهی و کافره، ده‌بێ بڵێم له دین و ئایه‌ن و هه‌موو بنه‌ما ئاسمانی و مرۆڤایه‌تیه‌کان دوورن و به‌هاو قیمه‌تێک بۆ هیچ کام له‌م بنه‌ما به‌رزانه دانانێ و سڵ له هیچ شتێک ناکه‌نه‌وه و بۆ بهرژه وهندی خۆیان و ڕژێمه‌که‌یان ده‌ست بۆ هه‌موو جینایه تێک ده به‌ن، مادام به قازانجیان بێت ئه مانه به‌کرده وهکانیان چونه ڕیزی زالم و فیرعه ون و فیرعه‌وون نشینانه‌وه. ئه‌مانه هیچ شتێکیان له سه‌دامی زاڵم و دیکتاتۆر که مترنیه، حیسابی ده‌ره‌وه‌ی له ئیسلام و ئاین دا ده‌بێ بۆ بکرێ. داوا ده‌که‌م له هه‌موو بیرمه‌ند و زانا و نوسه‌ر و ڕه‌وشه‌ن بیر‌و میلله‌تان و ئه حزاب و ئازادیخوازان که به چاوی ئولفه‌ت و مه‌حه ببه‌ت و عه‌لاقاته وه نه‌ڕواننه ئه‌م ڕژیمه‌و ئه‌مانه بخه‌نه په‌راویزه وه و له بیریانکهن و نه‌فرین و دوریان لێ بکه‌ن. وه هه ر وه ها داواکارم له ئه‌حزاب و سازمان و ئازادیخوازانی هه‌ر هه‌موو کوردستان تێکڕا سیکۆلار و باوه ڕدار و بێ باوه‌ڕ ئه وه‌ی " جمهوری به ناو ئیسلامی" که تا ئێستا ئه نجامی داوه و لێره‌ش به دواوه که ده‌یکات ده‌رحه‌ق به میلله تان و که مایهتیهکانی خستۆته ژیر چه‌کمه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌کانمان له‌ناو ده‌با، با ئێمه ی کورد ئه‌م تاوانه نائیسلامی و نا ئینسانیانه نه‌ڵێین و نه یلکینین به ئیسلامی بێگه‌رد و بێ خه‌ل و خهشهوه. ئیسلام و ئایین بێ به‌ریه له وان و کرده‌وه کانیشیان. به داخ و مه‌خابنێکی زۆره‌وه ئه‌و به‌شه له کوردان که خۆیان به رێوه ده‌به‌ن ، هێندێکیشیان له‌وانه ئه‌حزابی ئیسلامین زۆر گه‌شکه ئه‌که‌ن به تێکه‌ڵاوی ئه‌م ڕژیمه وه، هه‌ر بۆیه ئاگایان له برینداری و ده‌ربه‌ده‌ری و جه راحاتی برا کورده‌کانی ده رکراوی بن ده‌ستی خۆیان نه‌ماوه و ده ڵێی نه بایان دیوه و نه بۆران " خه سته نه باشی " لیره دا پرسه و غه‌م و په ژاره‌ی پڕ له ئێشی خۆمان به ته‌واوی دایک و باب و که سوکار و غه مخۆران و دڵبریندارانی ئازادیخوازانی ئاڵا هه ڵگرانی کورد و کوردایه تی راده گه یه نم، شه ریکی غه میانم و شه ریکی پرسه ی ئه‌و پێنج گوڵه سوره ی گوڵزاری گوڵستانی کوردانم، داوای سه برو ددان به خۆداگرتن ده که م بۆ که سوکاریان، جه زای لای خوا‌و مه قامی بڵندی شوهه دا بو یان. له عنه ت و نه فرین بۆ بکوژان ، ئه و ڕژیمه خوێنمژ‌و نامه ردو نامرۆڤایه تییه، مه رگو نه مان و تیاچون به م زووانه بۆیان به ئاوات ده خوازم. یه کگرتووی و هه م ئاهه نگیو یه ک ڕیزی ته واوی ئه حزاب و سازمان و ئازادیخوازانی کوردستانی ڕۆژهه ڵات به زوترین کات بۆ به ر به ره کانی ئه و ڕژێمه و سه رنگو نی ، خواست و ئاواتی ئێمه یه، " ئه مه ش فتوای ئایه تالله حسینی علی منته زری سه باره ت به کرده‌ی خامنه ی له دوای ئینتیخابات و ئاشکرابونی فێڵه کانیان. (( اگر ره بر دارای عقل و ئه مانت برای اداره مملکت نباشد حکمه ش زالمانه می‌باشد باید به بهترین و سیله در جستجوی ان باشید )) حسین علی مونته زری. 1388-4-19 " بژی کورد ، بژی ئازادی ووشه و به یان و قه ڵه م . سه ر نگۆ بێت جمهوری کوفاریو ئیکفاری گۆران - سوید 1389-2-24ش 2010-5-14 ز نووسینی: گۆران - سوید
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-05-14 19:26:18
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||