ئه‌مڕۆ ڕۆژی: دووشه‌ممه‌ 6- 9- 2010 زاینی, كاتژمێر: 20:24:5
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان

نووسه‌رانی به‌ڕێز، هه‌ر یه‌کێک له‌ئێوه‌ ده‌توانن بابه‌ته‌کانتان له‌ گۆڤاری چاپکراوی ساوان دا بڵاو بکه‌نه‌وه، ته‌نها کاتێک بابه‌ته‌که‌ ده‌نێرن بۆ ئێمه بنووسن ده‌خوازم بابه‌ته‌که‌م له‌ساوانیش بڵاو بێته‌وه‌...بۆ بابه‌ت ناردن و په‌یوه‌ندی گرتن به‌م ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن...arbaba82@gmail.com
Kharmanan - Kharmanan.com
حه‌قیقه‌ت به‌فیشه‌ک ناکوژرێت !.
“ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م پێشکه‌شه‌ به‌ مه‌رگی هاوڕێ سه‌رده‌شت به‌ئومێدم که‌ لایه‌ق به‌ ژیانی بوێرانه‌ی ئه‌وبێت ”

جه‌لاده‌کان گوێ ڕادێرن
له‌لام ڕونه‌و چاک ده‌زانم
هه‌تا ئێوه‌ له‌ سه‌ر زگی
برسی و هه‌ژاری ئه‌م وڵاته‌ ڕابوێرن،
بازاڕێ چه‌کیشتان گه‌رمه‌!
بێ منه‌تبن، له‌ پاش سه‌رده‌شت له‌ ده‌فته‌ری ئه‌جه‌لتاندا
ناوه‌که‌ی من تۆمار بکه‌ن،
ده‌ستی له‌رزۆکتان بنێرن، .. منیش ئه‌وا کاسه‌ سه‌رمه‌
“ڕه‌فیقانم” ئێوه‌ش سه‌رده‌شت قایل بکه‌ن
ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ ببه‌خشێت،
پێنوسه‌که‌ی پاش مه‌رگی خۆی،
ئه‌و پێنوسه‌ی واژووی شه‌ره‌فی له‌ سه‌ره‌
من کڕیاریم، له‌به‌رامبه‌ر ڕوحی خۆمدا پێم بفرۆشێت!.
هه‌تا بۆ ئه‌و زوحاکانه‌ی بسه‌ڵمێنین،
که‌ زه‌بر و زه‌نگیان بێ سوده‌ و
ده‌ستی ڕه‌شیان ده‌بڕێته‌وه‌ وکۆتایی دێت،
سه‌رده‌شت توخمی حه‌قیقه‌ته‌ .. حه‌قیقه‌ت به‌ فیشه‌ک ناکوژرێت .

باکۆ جه‌لال
11/5/2010 ئه‌مریکا
bako.jalal@yahoo.com
نووسینی: باکۆ جه‌لال
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌: 2010-05-14 19:56:05
بۆچوونه‌كان
Kharmanan - Kharmanan.com
بڵاوكراوه‌كان
خه‌رمانان: ٢٠٠٨/٢٠٠٩ ::: Copyright  Kharmanan