|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
یه‌ك شه‌ممه 5- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
8:44:32
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
_ ئاهه‌نگ_ كه‌بینیمیت هه‌ڵئه‌په‌ڕیت، ئه‌وسا زانیم تۆى تاقانه ... چه‌نێك جوان و ئێسك سوكى كه‌ده‌سته ناسكه‌كه‌تم گرت ، وام هه‌ست ئه‌كرد ... ئاهه‌نگه‌كه هى خۆمانه‌و منیش زاوام و تۆ بوكى!!. **** _ گرێى دڵ _ دڵرِه‌قانه به‌جێتهێشتم ، بۆیه وا له‌ناخى دڵما ... بویت به‌گرێ دڵنیابه ... خۆشم گه‌ردنت ئازاكه‌م ، خواى ئه‌م دڵه‌م لێت نابورێ و هه‌رئه‌تگرێ!!. **** _ خۆشه‌ویستیم بێسنوره _ په‌ڕى باڵى... گشت نیگاكانم كردوه ، ئیتر نامه‌وێ بێن بۆلات كچێك سنور بۆ خۆشه‌ویستیم دابنێ ، وا ڕاهاتوم .... چاومى بۆ ناكه‌م به‌وڵات !!. **** _كێش و سه‌روا_ كه تۆ ئه‌ڵێى : بۆ سه‌یره‌كه‌ى ؟ من خێرا پێت ئه‌ڵێم هه‌روا تۆ نازانى ... كه له‌چاوت ڕائه‌مێنم ، بۆ كێشى شیعرێكى تازه‌م ... ڕاسته‌وخۆ ئه‌بى به سه‌روا !!. نووسینی: ئارام ئه‌بوبه‌كر
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-05-25 21:35:48
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||