|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
21:4:25
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
هاونیشتمانه‌كانم!
دڵسۆزه‌كانم! به‌داخه‌وه باوكه جوان و پاك و موسڵمان و شۆرِشگێر و نیشتمانپه‌روه‌ر و بێ ناز و ئاواره و له‌ژیان خیر و خۆشی نه‌دیتووه‌كه‌م كۆچى دوایی كرد. ئێمه‌ى به دنیای ده‌رد و ئازار و خه‌مى له‌كیس چوونى به جێ هێشت، ده‌زانم ئه‌گه‌ر له‌م دونیایه خیر و خۆشی نه‌دیت و له هه‌ره‌تى منداڵیه‌وه تا ته‌مه‌نى ٨٢ ساڵى بێ وه‌فایی و تاڵى و ناخۆشی زۆرى دیت، به‌لام رووسوور و سه‌ربه‌رز بوو، چونكه له‌ته‌مه‌نیدا سه‌رى بۆ ملهورِان و دیكتاتوران شۆرِ نه‌كرد و به‌و په‌رِى تواناى له‌خزمه‌ت گه‌ل و نیشتمان و باوه‌ركه‌یدا بوو، ئه‌وه‌ى پێى ... راستى و حه‌قیقه‌ت بوو، ووتى. هه‌رچه‌ند كۆچى دواییه‌كه‌ى بۆ من و كه‌س و كارم پرِه له‌ئازار و ده‌رد و ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌ین، به‌لام به‌خته‌وه‌ر و رووسوورم له‌وه‌ى كورى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدینى حوسێنى، مامۆستاى به‌رێز و پایه‌به‌رز و زانا و شۆرِشگێرم. خوداى گه‌وره به به‌هشتى به‌رینى شاد بكا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی به دۆستان و خزمان و هاونیشتمانانى به‌رێزم له كوردستانى ئێران و باقى ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ده‌كه‌م. خوداى گه‌وره له‌سه‌ر ئامانج و باوه‌رى ئه‌و رێبه‌ر و سه‌روه‌ره‌مان بهێڵێته‌وه. خودا پشتیوانمان بێ له‌وه‌ى له‌سه‌ر رێبازى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، كه جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال دامه‌زرێنه‌رى بوو، به‌رده‌وام بێن. ئه‌گه‌ر فرمێسك له‌چاوم قه‌تیس ماوه و داخ و كه‌سه‌ر دایگرتووم، به‌لام كه ده‌رِوانمه مێژووى پرِله‌سه‌روه‌رى جه‌نابی مامۆستا و كرده‌وه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رانه و دڵسۆزانه و شۆرِشگێرانه‌ى به‌شێك له‌ده‌ردى له‌ده‌ست چوونیم كه‌م ده‌بێته‌وه و به روانین به‌داهاتوو و ئاسۆى گه‌شی نیشتمانى داگیركراوم و موكریان و سه‌رده‌شت و بانه و بۆكان وسه‌قز و مه‌ریوان و لاجان و ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى جه‌نابی مامۆستا، رۆژێك ده‌رسی لێ خوێندووه و یادگارى زۆرى لێیان هه‌بوو هێندێك سووكنایی ئیشى زامه‌كانم دێ. بابه‌شێخ حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ٣٠ پووشپه‌رى ١٣٨٩ به‌رانبه‌ر به ٢٠/٧/٢٠١٠ نووسینی: بابه‌شێخ حوسێنى
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه: 2010-07-22 02:41:36
بۆچوونه‌كان
|
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||