ئه‌مڕۆ ڕۆژی: دووشه‌ممه‌ 6- 9- 2010 زاینی, كاتژمێر: 20:4:4
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان

نووسه‌رانی به‌ڕێز، هه‌ر یه‌کێک له‌ئێوه‌ ده‌توانن بابه‌ته‌کانتان له‌ گۆڤاری چاپکراوی ساوان دا بڵاو بکه‌نه‌وه، ته‌نها کاتێک بابه‌ته‌که‌ ده‌نێرن بۆ ئێمه بنووسن ده‌خوازم بابه‌ته‌که‌م له‌ساوانیش بڵاو بێته‌وه‌...بۆ بابه‌ت ناردن و په‌یوه‌ندی گرتن به‌م ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن...arbaba82@gmail.com
Kharmanan - Kharmanan.com



كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی رواندز
ڕه‌واندز ت ك
جاران كاولۆكان شاری رواندز بووه و ڕواندزی ئێستا هاوینه‌ هه‌وار بووه‌ خاوه‌نی مێژوێكی تایبه‌ت و كۆنه
‌ پر له‌سه‌روه‌ری و قوربانیه‌. كوردتسان هه‌تا سه‌ده‌ی ده‌یه‌میش به‌ ( ووڵاتی خه‌ڵدیا ) به‌ ناوبانگ بووه‌ ،
كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ناوی ( خه‌ڵدی ) و په‌رستگاكه‌ی له‌ رواندز بووه‌ كه‌واته‌ ئه‌م شاره‌ مێژووێكی زۆر كۆنی
درێژه‌ی وتار...

له‌ودیو ئاسمانه‌وه
كانی هه‌:ه‌بجه‌یی
تاڵ تاڵی پرچه کاڵه خاوه‌که‌م
له په‌نجه‌ی تیرۆژه‌کان ده‌ئاڵێنم و
ده‌یده‌م به ڕوخساری خه‌واڵووتدا
هه‌رچی ماچه نه‌کراوه‌کانی لێوه هه‌نارییه‌کانمه
ئه‌یخه‌مه باوه‌شی په‌ڵه هه‌ورێکی چاو ڕه‌ش و
له هه‌ر کوێ بی
تێر ماچ ئه‌ده‌م به شانی لێوانتدا
درێژه‌ی وتار...

راگه‌یا‌ندراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی ‌سپای رزگاری کوردستان
نێردراوه‌ له‌لایه‌ن س ڕ ك
هاونیشتمانییه‌ به‌ڕێزه‌کان
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی سپای رزگاری کوردستان
کوڕان و کچانی باوک شه‌هیدی ریزه‌کانی رزگاری

به‌ سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌کی زۆره‌وه‌ مزگێنی ده‌ست به‌کار بوونی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستانتان پێ راده‌گه‌ێنین‌.
سپای رزگاری کوردستان، له‌ هاوینی ساڵی 1358 هه‌تاوییدا دا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هه‌لی رووخانی رێژیمی په‌هله‌وی و که‌شوهه‌وای ئازادی سیاسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له‌ مه‌ڵبه‌ندی رووناکیی و ره‌سه‌نایه‌تی، هه‌ورامانی جوان و سه‌رکه‌ش، دامه‌زرا.
به‌ماوه‌یه‌کی که‌م پاش دامه‌زرانی سپای رزگاری کوردستان، هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد به‌ پیاو و ژن و مناڵه‌وه‌ عاشقانه‌ ڕوویان تێکرد و لێی کۆبوونه‌وه‌. نیاز و ئاواتی ئه‌م هه‌زاران که‌سه‌ هه‌روه‌ک هه‌وای بێگه‌ردی لانکه‌ی له‌ دایکبوونی، پاک و خاوێن و پڕ له‌ خۆشه‌ویستی کورد و کوردستان بوو.
درێژه‌ی وتار...

به‌یاننامه‌ی مه‌جلیسی گشتیی PAK به‌بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختکردنی شوانه‌ سه‌ید قادر
نێردراوه‌ له‌لایه‌ن/ مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان
ئه‌مڕۆ 18 پوشپه‌ڕی 2708 کوردی (9 ژولای 2008) سێ ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدکرانی "شوانه‌ سه‌ید قادر" ئه‌ندامی چالاکی پارتی ئازادیی کوردستان و‌ ده‌ستپێکی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی که‌ خوێنی شوانه‌ بووه‌ چه‌خماخه‌ی و یه‌ک به‌دوای یه‌ک زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه‌، تێده‌په‌ڕێ! درێژه‌ی وتار...

كه‌مپێنی‌ پشتیوانی‌ له‌ رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی‌ هه‌وله‌كانی‌ به‌ربلاوتر ده‌كاته‌وه‌
kharmanan.com
بۆرۆژهه‌لات ـ تایبه‌ت: خالید محه‌مه‌دزاده‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ كه‌مپێنی‌ پشتیوانی‌ له‌ رزگاركردنی‌ رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی‌ خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ كه‌مپێنی‌ به‌مشێوه‌ بۆ (بۆرۆژهه‌لات) خسته‌روو وتی‌:" ئێمه‌ دوای‌ قۆلبه‌ست كردنی‌ هاوكارمان كه‌مال شه‌ریفی‌ هه‌وله‌كانی‌ خۆمان ده‌ست پێ‌ كرد‌و سه‌ره‌تا پێوه‌ندیمان كرد به‌ بنه‌ماله‌ی‌ ناوبراو بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ هاوبه‌شمان بۆ رزگاركردنی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌‌و ئه‌وان ئێستا له‌ كاركردندان دا له‌ گه‌ل وه‌كیلی‌ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌‌و به‌ زووی‌ ناوی‌ وه‌كیلی‌ په‌روه‌نده‌ش راده‌گه‌یه‌نیین".
درێژه‌ی وتار...

پەیامنێری BBC: كوردەكان، نە كوردی عێڕاقین و نە عێڕاقییەكی كورد
BBC

خانووەكانی شاری هەولێر، وەك خەرمانەیەك دەوری قەڵایان داوە، دەڵێی هەموویان پارێزگاریی لەو شوێنە دەكەن كە مێژوویەكی هەشت هەزار ساڵەی هەیە. كاتێك بەرزایی فڕۆكە بۆ نیشتنەوە لەسەر ئەو شارە كەم دەبێتەوە، دەكرێ ئەم دیمەنە بە جوانی ببیندرێت. درێژه‌ی وتار...

هه‌موو قوربانییه‌كانی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نه‌جه‌ف كوردن
rojnamakan
ئاسۆ- تایبه‌ت
ئاسۆ به‌ وێنه‌وه‌ ورده‌كارییه‌كانی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی حه‌یده‌رییه‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف ئاشكرا ده‌كات و زانیاری ورد له‌باره‌ی شوێن و پێگه‌ و ڕێوشوێنه‌كانی پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ڕوفاته‌كان و دیاریكردنیان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕوفاتی هاوڵاتیانی كوردن.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی نێوان 5/6 بۆ 19/6/2008 تیمی تایبه‌تی به‌شی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ی مرۆیی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ناوچه‌ی حه‌یده‌رییه‌ی شاری نه‌جه‌فی به‌ئه‌نجام گه‌یاند، وێنه‌ و زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ناو گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ كوردن و مێژووی به‌كۆمه‌ڵ كوشتنیان بۆ سه‌رده‌می ئه‌نفال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
درێژه‌ی وتار...

ئازادى رادەربڕین لەتورکیا نییە
ئیلینۆر چەڤیک
به‌رفراوانبونی حاڵه‌ته‌کانی گوێگرتنی ڕۆژانه‌ له‌ هاوڵاتیان له‌ تورکیا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌وا کێشه‌یه‌کی جددی له‌ وڵاتدا هاتۆته‌ کایه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ڕوبه‌ڕووی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی حکومه‌ت بکرێنه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر نامۆیه‌ به‌ وڵاتێک که‌ خوازیاری به‌ ئه‌ندامبوون بێت له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپادا. درێژه‌ی وتار...

یازده‌ حیزبی كوردستانی‌و عێراقی‌و ئاشووری پێكه‌وه‌ لیستی برایه‌تی كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێكده‌هێنن‌
له‌ ڕۆژنامه‌كانه‌وه‌/ ڕۆژنامه‌
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی راگه‌یاند كه‌ له‌نێوان حیزب‌و كیانه‌ سیاسییه‌كاندا پێكهێنراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت‌و به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش لیستی برایه‌تی كه‌ركوك له‌نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ (یه‌كێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات‌و حیزبی زه‌حمه‌تكێشان‌و حیزبی سۆسیالست دیموكرات‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و حیزبی شیوعی عێراق‌و حیزبی شیوعی كوردستان‌و حیزبی نیشتمانی ئاشووری‌و یه‌كێتی به‌یت نه‌هرێنی نیشتمانی‌و حیزبی به‌یت نه‌هرێنی دیموكراتی) پێكهێنراوه‌‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی لیستی برایه‌تی بۆ ساڵی 2005 كه‌ له‌نێوان حیزبه‌ كوردییه‌كان‌و چه‌ند حیزب‌و كه‌سایه‌تییه‌كی توركمانی‌و عه‌ره‌بی‌و ئاشووری پێكهێنرابوو. درێژه‌ی وتار...

كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كوردێكی‌ ئوردنیدا ده‌چێته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌
kharmanan
شاعیرو رۆژنامه‌نووس‌و هه‌ڵسوڕاوی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كوردی‌ ناسراوی‌ وڵاتی‌ ئوردن، چووه‌ نێو ژیانی‌ هاوسه‌ری‌‌و به‌نیازه‌ ئیتر له‌ ئوردن بژی‌‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ واز له‌پێشكه‌شكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ دژه‌باوی‌ كوردسات ده‌هێنێت. درێژه‌ی وتار...

رۆژنامه‌ی ته‌هران ئیمڕوزی ئێرانی داخرا
له‌ ڕۆژنامه‌كانه‌وه‌
PNA- ئاژانسی هه‌واڵی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی و جنێوی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵات كردوه‌ و ئاسایشی گشتی وڵاتی شێواندوه‌، رۆژنامه‌ی"ته‌هران ئیمڕوز"ی ئێرانی داخرا.
درێژه‌ی وتار...


1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20 21 22 23 24 25 26 27 28 29 30


Kharmanan - Kharmanan.com
بڵاوكراوه‌كان
خه‌رمانان: ٢٠٠٨/٢٠٠٩ ::: Copyright  Kharmanan