|
Kharmanan - Kharmanan.com
هه‌ر رۆژه‌ی په‌ندێك!
ئه‌ندامه‌تی
|
|
| مێژووی بۆکان
| ئه‌نوه‌ر سوڵتانی به‌هاری |

ناوی شاری بۆكانیش وه‌ك مێژوی شاره‌كه،تائیستا نه‌كه‌وتۆته به‌ر تۆێژینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه. ئه‌وشتانه‌ش والێره‌وله‌وێ له‌مه‌ڕ باسه‌كه نووسراون له‌دۆخی بیروبۆچوونی خه‌ڵكی ئاسایی نه چوونه‌ته‌ده‌رێ و هیچ ڕووناكییه‌كیان نه‌خستۆته سه‌ر مێژووی پڕ ته‌م و مژی ئه‌م شاره. خه‌ڵكی ناوچه‌كه لایان وایه كه ناوی بۆكان له‌بنه‌ڕه‌تدا بووكان بوه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌ریتێكه‌وه، كه گوایه له ڕابردووی كۆندا، كاتێ بووك هاتوه، پێش چۆنه‌ماڵی زاوا، بردوویانه‌ته سه‌ر حه‌وزه‌گه‌وره‌ی ناوه‌راستی شار و ئه‌مجا له‌ویۆه به‌روماڵی زاوا بوونه‌ته‌وه!
درێژه‌ی وتار...
|
| یـادێک له مامــۆستا هــه‌ژار .
| رێبوار حوسێنی |

چه‌پ گه ردی گه‌ردوون گه‌ڕان کوشتمی نــــه‌زان په‌ره‌ســــتی بــۆ نـــان کوشتمـــی هـه‌ر چـه‌وســانــه‌وه‌ی بـێ حــــــه‌سانه‌وه ، ئــاخ مــــردن له کوێی ؟ ژیان کوشتمی ! ( مامۆستا هه‌ژار)
درێژه‌ی وتار...
|
| سه‌رۆكایه‌تی مه‌نگوڕان.
| |

سیاسه‌تی روووسییه له ئازه‌ربایجانی ئێران به گشتی واداندراوه که به گشتی کۆنسووله خۆجێیه‌کانی کارتێکه‌رییان له سه‌ر بووبێ، که زۆر جار ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێنوێنیانه ده‌جووڵانه‌وه که له لایه‌ن وه‌زیری ڕووسییه له تاران و وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه له سه‌نت پێترزبورگه‌وه به ده‌ستیان ده‌گه‌یشت. بۆ وێنه، گومانێکی که‌م له‌وه‌دا هه‌یه که بیروڕا و کرده‌وه تیژپه‌ڕه ئیمپریالیستییه‌کانی کۆنسوولی گشتی له ته‌ورێز میلر و جێنشینه‌که‌ی.
درێژه‌ی وتار...
|
| حزبه کوردیه‌کان و بنه‌ما دیموکراتیه‌کان
| جه‌لال خۆشکه‌لام |

"باسیك له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهێنانی حزب، ڕێکخراو، له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری دا. سه‌رنجێک له‌سه‌ر به‌رنامه و پهیڕهوهناوخۆکانیان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ڕوداو باسه‌کانی ڕۆژ." هه‌ر وه‌ک ده‌زانین به‌گشتی سیاسه‌ت ده‌ورێکی کاریگه‌ر و گرینگ ده‌بینێ له به‌ره‌وپێشچوون و پێکه‌وه گرێدانی چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌یه‌کتره‌وه و پێشکه‌وتنی ژیانی تاک، ویست و خواسته‌کانی تاک . سیاسه‌ت کاتێک سه‌رده‌که‌وێ و گه‌شه‌ده‌ستێنێ ، کهداڕشتن و دیراسه‌کردنێکی درێژخایه‌نی بۆ کرابێ و له‌زیان و قازانجه‌کانی کۆڵدرابێته‌وه و، پێک هاتهێک بێ له کورتکراوه‌ی دیالۆگێکی چڕ‌و پڕی به‌رده‌وام
درێژه‌ی وتار...
|
| شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان، له‌ئێرانی نائیسلامی دا به‌رده‌وامه
| فارووق عه‌بباسی |

(راحله زه‌مانیی) ئه‌و ژنه ئێرانییه ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه خاوه‌ن منداڵه‌یه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی، بڕیاری له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێرانه‌وه درا و، رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ ی دیسامبری ٢٠٠٧، که رۆژی له‌سێداره‌دانی بوو، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره بۆ دوو هه‌فته‌ی دیکه دواخرا. هۆی دواخستنی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که که‌سوکاری مێردی راحله پێیان باشه مۆڵه‌تی زیاتر به راحله بده‌ن تا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌یدا (پاره‌ی خوێن) بدا.
درێژه‌ی وتار...
|
| نه‌خۆشی مه‌زنی خوازی و، ده‌رمان و چاره‌سازی
| ڕێبوار حسێنی |

یه‌کیک له نه‌خۆشیه‌کانی مرۆڤ ، ئه‌وه‌ی که له هه‌موویان گه‌وره‌تر و بڤه‌تره، خۆ به‌زل زانین و له خۆ بایی بوونه که ده‌توانین به‌و ره‌وشته بڵێن سه‌رچاوه‌ی خه‌راپی. چونکه ئه‌م ره‌وشته ده‌رگای دڵ و ده‌روونی هه‌ر که‌سێکی رهقاندهوه ، ئه‌و که‌سه له خۆی ده‌رده‌چێ و به‌فیز و سه‌ره رۆ و له خۆبایی ده‌بـێ . مرۆڤی له خۆ ده‌رچو و به‌ده‌مار و له خۆبایی کاتێک که سه‌رپه‌ره‌شتی وبه‌رپرسیاریه‌تی
درێژه‌ی وتار...
|
| به‌ره یان پێکهاتنی به‌ره، چۆن؟ بۆچی و بۆكێ؟
| جه‌لال خۆشکه‌لام |

پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌کانی مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک زه‌روریه‌تێکی هه‌نووکه‌یی بۆ ئێستا و له‌پاشانیش بۆ داهاتومان پێویسته‌و ده‌بێ زۆر به کارامه‌یی و دڵسۆزانه کاری بۆبکه‌ین و زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ ڕێکبخه‌ین. زۆربه‌ی زۆری هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر باسی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون کردۆته‌وه و پێیان وایه پێکهاتنی به‌ره ده‌توانێ به‌ره‌و سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شمان ببات. به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و ده‌سبه‌کاربوونی ئه‌و به‌ره‌یه هه‌نگاوی که‌م نراون و به‌جیدی و به‌ڕاشکاوانه کاری بۆ نه‌کراوه .
درێژه‌ی وتار...
|
| تورکیا له کوردستان چی ده‌وێت؟!
| فه‌هه‌د گرده‌وانی |

کێشه‌ی نێوان تورکیا و کوردستان به داخستنی باره‌گای حیزبه‌کان کۆتایی نایه‌ت . تورکیا هه‌وڵده‌دات بچمی سه‌رکردایه‌تی کورد له کوردستاندا ناشرین بکات و جاره‌کی تر دووچاری شه‌ڕی خۆکوژیان بکات . ئه‌و ئه‌زموونه بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی گرنگه ، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌کانی تورکیا نه‌هێننه دی و خۆیان له شه‌ڕی کوردکوژی به دوورخه‌نه‌وه. گه‌لی کورد له کوردستانی تورکیا هێزێکی فره کاریگه‌ره ئه‌گه‌ر بێت و ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدات .
درێژه‌ی وتار...
|
| ئه‌گه‌ر کورد نه‌بوایه تورکیا له ڕیزی ده‌وڵه‌ته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا ده‌بوو
| هۆشیار . م |

من ڕۆژانه زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤارهتوركیهكان ده‌خوێنمه‌وه كه سه‌رجه‌میان رۆژانه شت له‌سه‌ر كورد ده‌نووسن،ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له‌سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه گه‌لێكی هاوشێوه‌ی گه‌لی تورك نیه كه‌به‌و ڕاده‌یه ره‌گه‌ز په‌رست و دواكه‌وتوو وناحاڵی و داخراو بیت من پێش ئه‌وه‌ی تورك له‌نزیكه‌وه ببینم وبناسم ،پێم وابوو بیروبۆچونه‌كان به‌پێی چین وتوێژه‌كان راده‌ی پله‌ی خوێنده‌واریان ده‌گۆڕێن به‌ڵام له‌توركیادا ئه‌مه‌ش واده‌رنه‌چوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆفیسۆرێك وبهقاڵێك،ئه‌ندام په‌رله‌مانێك وكرێكارێك وه‌ك یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌یه
درێژه‌ی وتار...
|
| مێژووی ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی باکور، (تورکیا)
| خالید عه‌لی فه‌ره‌ج |

ئه‌گه‌ر بێت و ئهماشاى مێژوو بکه‌ین، به‌تایبه‌تى مێژووى سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى سه‌لجوقى و پاشان سه‌رده‌مى عوسمانیه‌کان له‌ناوچه‌کانى سوریا‌و ئێران و عێراق، یان مێژووى هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى مه‌روانى و ئه‌یوبى و هۆزه‌کانى ئارتۆق ئۆغوللار و قه‌ره‌قۆیونلارو ئاق قۆیۆنلولار، ده‌بینین چینه سه‌رده‌سته‌کانى کورد و تورك له‌سه‌ر بنه‌ماى پێکهاتن و ته‌بایى به‌ڕێوه ده‌چوون نه‌ك ململانێ و شه‌ڕ، تێکه‌ڵى گه‌لان سه‌رى هه‌ڵدا کوردى تورکیا و تورکى کوردستان هاته‌گۆڕێ.
درێژه‌ی وتار...
|
| لهمهتهخانهوه تا ئه‌تاتورك
| هۆشیار مه‌لا عبدالرحمن |

كورته‌یه‌ك له‌مێژووی توركمان، تورك / بابه‌تی سیمینارێك بوو بۆ كورده‌كانی دانیشتووی شاری لینزی / نهمساتورك ونه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌شماڵ نشین وشوانكاره به‌تایبه‌تی تاتاره‌كانی قرم (قرم تهتهرلهری) تاتاره‌كان شاخاویه‌كان (دا‌غ تهتهرلهری) كه‌ئه‌مانه هه‌موو هه‌ر لهتۆڕهمهی توركن له دێڕزهمانهوهنیشتهجێی زنجیره چیای (ئه‌ڵتای)ی ژێر ئاسمانێكی شین و مانگێكی داسولكهیین ! ( لهمێتۆلۆژیای نه‌ته‌وه ڕچه‌ڵه‌ك توركه‌كانه‌وه)كه ئه‌مه وای كردووه ئاڵای
درێژه‌ی وتار...
|
| یه‌کگرتنی وزه و توانا و پیشـــهمان, ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی ئه‌م چینه‌مان
| جه‌لال خۆشکه‌لام |

گه‌لی کوردی هه‌ژار و نه‌دار، گه‌لێ جاران ڕسته‌ی لێ بۆته‌وه خوری و ئه‌وه‌ی وه‌سه‌ر یه‌کی ناوه لێی ڕوخاوه، لێی سوتاوه و لێی دزراوه. کورد که گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ووڵات و نه‌خشه و ده‌نگن، له‌مێژووی به‌شه‌ریه‌ت دا به تێکۆشه‌رو کۆڵنه‌ده‌رو چه‌وساوه‌ترین میلله‌ت چاویان لێکراوه و لێده‌کرێ.
درێژه‌ی وتار...
|
| |
Kharmanan - Kharmanan.com
|
|