
بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز سۆران پاڵانی جێگه‌ی پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تیش که نووسه‌ر ئه‌رگومێنتی یان بڵێین به‌ڵگه‌و ده‌لیلی نووسینه‌که‌ی ته‌نها له یه‌ک ڕوانگه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ، ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ ناوزڕاندنی سازمانی خه‌بات، وه خۆدزینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند پرسگه‌لێکی گرنگ له‌م باره‌وه.
ڕه‌خنه‌و لێدوان و پرسیارکردن له‌یه‌کتری و هێنانه‌ئارای بابه‌ته‌کانی ڕۆژ بۆ سه‌ر مێزی لێک گه‌یشتن، گه‌وره‌ترین هۆکار و هه‌ده‌فه بۆ میلله‌تێک که بیه‌وێ پێشکه‌وێ و له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه هه‌م له‌خۆی بگات و هه‌م له‌ده‌ورو به‌ره‌که‌یی. به‌ڵام له‌داڕشتن و شێوازی ده‌ربڕینماندا ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌کی گه‌وره‌بکه‌ین بۆیه‌کتری.
درێژه‌ی وتار...