ئه‌مڕۆ ڕۆژی: یه‌ك شه‌ممه‌ 5- 9- 2010 زاینی, كاتژمێر: 9:10:39
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان

نووسه‌رانی به‌ڕێز، هه‌ر یه‌کێک له‌ئێوه‌ ده‌توانن بابه‌ته‌کانتان له‌ گۆڤاری چاپکراوی ساوان دا بڵاو بکه‌نه‌وه، ته‌نها کاتێک بابه‌ته‌که‌ ده‌نێرن بۆ ئێمه بنووسن ده‌خوازم بابه‌ته‌که‌م له‌ساوانیش بڵاو بێته‌وه‌...بۆ بابه‌ت ناردن و په‌یوه‌ندی گرتن به‌م ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن...arbaba82@gmail.com
Kharmanan - Kharmanan.com



٢٢ی ڕێبه‌ندان و ڕه‌وتی سه‌وز – هه‌نگاوێک بۆ گوتاریی سیاسی هاوبه‌شی کورد
جه‌لال خۆشکه‌لام
ئه‌مساڵ٣١ ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران به‌ گشت نه‌ته‌وه‌ وهێز و لایه‌نه‌کانی ئێران دا تێده‌په‌ڕێ، که‌ له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو وێکڕا له‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ دا. ڕاپه‌ڕینێکی بێ وێنه‌یان ده‌سپێ کرد وتوانیان کۆتایی بێنن به‌ ڕێژیمی پاشایه‌تی، که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بوو خه‌ڵک و گه‌لانی ئێرانی ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و زوڵمی لێ ده‌کردن. جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌ بۆ به‌رز ڕاگرنتی ئه‌م ڕۆژه‌ پڕشنگداره‌ له‌مێژووی گه‌لانی ئێران دا، یاد له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ بکرێته‌وه‌ و په‌یمان و به‌ڵێن و وه‌فاداریه‌کان نوێ بکرێنه‌وه‌. درێژه‌ی وتار...

ئاوردانه‌وه‌ێکی خێرا له‌ راپه‌ڕینی ٢٢ی رینه‌ندانی ١٣٥٧ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، به‌شی یه‌که‌م.
ریبوار حسینی
٢٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی خۆری سه‌ره‌تای نوخته‌گۆڕانێکی مێژوویی و هێنانه‌ گۆڕی قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تی بوو له‌ میژوی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ و له‌ مه‌نگه‌نه‌داروی ئێران به‌ گشتی و به‌بێ جیاوازی. خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی ژێر ده‌سه‌لاتی ره‌ش و دیکتاتۆری ٢٥٠٠ ساڵه‌ی پاشایه‌تی که‌ ماوه‌ێکی دوور و درێژ له‌ هه‌ل و مه‌رج وشێوه‌ و شوێنی جیاجیا له‌ به‌شه‌کانی ئێران دا ناوه‌ و ناو له‌ گۆڕێ بوو و،له‌ هێندێک قۆناغ و شوێنی جیای وه‌ڵات دا جیاوازتر له‌ هێندێک شوینی تر بوو، گه‌یشته‌ لوتکه‌.
درێژه‌ی وتار...

کۆبونه‌وه‌ی کومیته‌ی نۆروێژ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندام و دۆستانی سازمانی
کومیته‌ی نوروێژی سازمانی خه‌بات
خه بات ميديا: رۆژی ٥ی فێورییه‌ی ساڵی ٢٠١٠ی زاینینی دا کومیه‌تی نۆروێژی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، کۆبونه‌وه‌ێکی بۆ به‌شیکی به‌ر چاو له‌ ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان له‌م وڵاته‌ به‌رێوه‌ برد. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ وه‌ک نوێنه‌ری کومیته‌ی نۆروێژ و ئه‌ندامانی سازمان له‌ نۆروێژ بۆ کۆنگره‌ی ٤ی سازمان چوبونه‌وه‌ ،له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی کۆنگره‌ و بڕیاره‌ په‌سند کراوه‌کانی وچونیه‌تی کار و چالاکی... درێژه‌ی وتار...

کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات
sazmani xebat

هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
گه‌لی خه‌باتگێڕی کوردستان!
لایه‌نه‌ سیاسی و خاوه‌ن باوه‌ڕه‌کانی کوردستان و ئێران!
بنه‌ماڵه‌ی شه‌ربه‌ز و به‌رێزی شه‌هیدان !
ئه‌ندام و لایه‌نگران و کادر و پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌فاکانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی و شانازیه‌وه‌ راده‌گه‌ێنین که‌ کۆنگره‌ی چواره‌می سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران،( کۆنگره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن) درێژه‌ی وتار...

به‌رێوه‌چوونى پلنیۆمى حه‌وته‌مى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات
خه‌باتمێدیا:رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ى رِه‌زبه‌رى ١٣٨٨ (١٥ى ئوكتۆبرى ٢٠٠٩) پلنیۆمى حه‌وته‌مى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌ بنكه‌ى ناوه‌ندى و به‌ ئاماده‌ بوونى به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسینى سكرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و جێگرانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى به‌رێوه‌چوو. درێژه‌ی وتار...

كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێك
بابه‌شێخ حوسێنى
به‌شی یه‌كه‌م
هه‌ركات باس له‌ كۆنگره‌ ده‌كرێ و له‌سه‌رى ده‌نووسرێ، زیاتر له‌سه‌ر پێویستیی ئاڵ و گۆرِ له‌ به‌رنامه‌ و كاركردى ئه‌و لایه‌ن و سازمانه‌ قسه‌ ده‌كرێ و ده‌نووسرێ. ئاشكرایه‌ كۆنگره‌ ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنى ته‌شكیلات و رێ خۆشكه‌ره‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدانى جیلی نوێ و به‌رنامه‌ و گه‌لاڵه‌ى بابه‌تیانه‌ و سه‌رده‌میانه‌تر. درێژه‌ی وتار...

به هه فته ی وه حده ت فریو مه خۆ شیعه وه ک خۆی بناسه
له شه وێک له شه واندا که له ماڵه وه به یه که وه دانیشتبوین له ناکاوو کوڕێکم به سه رسامیه وه هات بۆلام و وتی " بابه وه ره گوێبگره له ووتاری ئه و ئاخونده که له سایتی ( یوتوب ) دا به نا ووی مهدی دانشمند ئیرانی که چۆن ته وهین و بێئه ده بی به سوننه و ڕێڕه وانی ده کات" منیش هه ر خیرا هه ستام چوم زۆر به وردی گوێم بۆ راگرت ته ماشام کرد ئاخوندیکی ملهوڕی ڕیش دار له سه ر میمبه رێک ووتارده دات بۆ گوێگره کانی له حوسینی یه کدا . درێژه‌ی وتار...

مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ جواداخوازان له‌ قه‌واره‌دا (به‌شی سێهه‌م- گشتی)
جه‌لال خۆشکه‌لام
هه‌ندێک جاران قه‌واره‌ و هێزی سیاسی تووشی قه‌یران و جوداخوازی و له‌ت بوون ده‌بن. هۆکاره‌کانی ئه‌م جوداخوازی و له‌ت بوونانه‌ش له‌قه‌واره‌یه‌که‌وه‌ بۆ قه‌واره‌یه‌کی تر جیاوازه‌. هه‌ندێک جاریش چه‌ند چه‌مک و هۆکارێکی هاوشێوه‌ و ته‌با له‌نێوان قه‌واره‌کاندا به‌دی ده‌کرێ، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازبوونی ڕۆحی هاوکاری و کارکردن پێکه‌وه‌. ئه‌مه‌ش واده‌کا که‌ متمانه‌و باوه‌ڕنه‌بوون به‌یه‌ک و کاری یه‌کتری له‌نێوان ڕێبه‌ری و به‌ده‌نه‌دا دروست ببێ. درێژه‌ی وتار...

داواکاری له‌ ڕای گشتی - خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا
خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا
بۆ ناوه‌نده‌ جیهانییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
بۆ میری عیراق و هه‌رێمی کوردستان
بۆ هه‌ر ناوه‌ندێك که‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاراستنی گیان و ئازادی هاوڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌

سڵاو و ڕێز....

من خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د، دانیشتووی ئاڵمان، نووسه‌ری په‌رتووکی «ئۆقیانووسێك له‌ تاوان»، وێرای ئه‌وه‌ی که‌ ژیانی خۆم و مناڵه‌که‌م له‌لایه‌ن بانده‌کانی بارزگانی به‌ ژنانه‌وه‌ که‌وته‌ به‌ر مه‌ترستی و ناچار به‌ ئاواره‌بوون و به‌جێهێشتنی وڵات و کار و په‌یوه‌ندییه‌ درێژه‌ی وتار...

دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه‌ چی ده‌گه‌یێنێت؟
هه‌ژێن
دێمۆکراسی، واژه‌یه‌کی جادوویی و واتایه‌کی گشتی و فره‌لایه‌ن، ده‌مامکێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساره‌ درۆزنه‌کان. ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی به‌ واتا ڕه‌سه‌نه‌که‌ی وه‌ری گرین، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه‌ به‌ باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ جێکه‌وته‌کاندا ده‌بڕدرێت، درۆه‌یه‌کی پیرۆزه‌، ئه‌گه‌ر دیمۆکراتی باوی ئه‌وڕۆکه‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی چینه‌ باڵاده‌سته‌کانیش وه‌ربگرین، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بریاری ناسه‌روه‌رانی نوێنه‌رایه‌تیکراوی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا ده‌ربازه‌یه‌کی پۆڵایین و قوفڵێکی ژه‌نگنین ده‌بینین! درێژه‌ی وتار...

بۆچی نا؟
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌، که‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ قافا بگیرین، چونکه‌ مێژووی حکومه‌ت له‌ هه‌ر وڵاتێکا، بریتییه‌ له‌ مێژووی ڕسوایی و ئابڕوچوون، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاتان ده‌گرنه‌ ده‌ست، به‌گشتی که‌سانێکی به‌رزخوازو بێبه‌زه‌ی و دڵره‌قن، وه‌ سیاسه‌ت ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌خوازییان بێسنووره‌. …....... به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 300 ساڵه‌ سه‌رچاوه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ بووه‌ بۆ دنیا. (George Monbiot ) درێژه‌ی وتار...




Kharmanan - Kharmanan.com
بڵاوكراوه‌كان
خه‌رمانان: ٢٠٠٨/٢٠٠٩ ::: Copyright  Kharmanan