|
ئه‌مڕۆ ڕۆژی:
دووشه‌ممه 6- 9- 2010
زاینی, كاتژمێر:
20:18:43
ماڵپه‌ڕی خــــــــه‌رمانان
| ||||||||
|
| ||||||||
|
| ||||||||
|
ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕی خه‌رمانان و ئامانجی ئێمه.
![]() ماڵپه‌ڕی خه‌رمانان، سکاڵا‌و ده‌نگێکی نوێی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیه بۆ گۆڕانکاری و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ڕاده‌ربڕین، له‌ئاست کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واری. مه‌کۆ و میمبه‌رێکی نوێ و ئازاده بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که دوور له‌بیری ته‌سکی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی، دڵیان بۆ پێشکه‌وتنی نیشتمان و ، یه‌کسانی و ڕێزگرتن له‌ماف و ئازادیه‌کانی ئینسان لێده‌دات و کوردایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان ده‌که‌ن نه‌ک بۆ حیزبایه‌تی و ده‌سته‌به‌ندی . خه‌رمانان کۆگای بیر و هزری هه‌ر ڕوناکبیرێکه، که به‌قه‌ڵه‌می شۆڕشگێڕانه‌ی داستانی مێژوویه‌کی به‌هه‌موو واتا نوێ و تازه ده‌نووسێت وسه‌رنجمان به‌ره‌و پێشکه‌وتن و شارستانی ده‌بات. ده‌با هه‌موومان به‌هه‌ره‌وه‌زی و هاوکاری یه‌کتری، کرشه کرشه، مه‌ڵۆ مه‌ڵۆ و باخه باخه، گه‌نم و کڵۆشی ئه‌وینی ڕاستی و هه‌ستی پیرۆزی نیشتمان په‌روه‌ری، بخه‌ینه سه‌ر پێخوێی خه‌رمانی "خه‌رمانان" و به‌هێزی وردی بیری نوێخوازی و دێموکراسی وردی که‌ین و وه‌ردی وه‌ده‌ین و پاشان له‌به‌ر شنه‌ی شه‌ماڵی سۆزی کوردایه‌تی، به‌شه‌ن و که‌وی ووشه‌ی ڕه‌سه‌نی زمانی شیرینی کوردی، وه‌ده‌م بایی ده‌ین و کاو دانی لێک هه‌ڵاوێرین و چه‌وه‌ڵ و پووشی ووشه‌ی چه‌وت و چروکی بێگانه‌ی به بێژنگی ڕه‌خنه‌ی زانستی لێ توڕ ده‌ین و له‌به‌رهه‌می سووری سه‌ر خه‌رمانی به‌پیت و ڕێژه‌وی ، هیزره و هه‌مارو چاڵی هه‌راوی ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕی و ڕووناک‌بیری کوردی لێ مشت که‌ین. ده‌سا ئێوه‌ی خاوه‌ن خامه‌ی به‌بڕشت و هه‌ستی به‌رزی شۆڕشگێڕی، خه‌رمانان بکه‌نه کۆگای خه‌رمانی به‌رهه‌م و بۆچونه‌کانتان، دڵنیابن ئێمه‌ش به‌دڵئاوایی و سینگ فراوانیه‌وه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه. خه‌رمانان مه‌کۆ و سه‌کۆ و ساباتێکه بۆ ئه‌و ڕووناکبیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه که بڕوایان به‌بیری ئازاد و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه‌و بۆ سه‌قامگیربوون و په‌ره‌پێدانی دێموکراسی به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه تێده‌کۆش ![]() 1- خه‌رمانان بڕوای وایه که ڕه‌خنه‌ی زانستی و مه‌نته‌قی، کارامه‌ترین چه‌کی ڕووناکبیریه و تێگه‌یشت و پێگه‌یشتن هێزی خۆی له ڕه‌خنه‌و سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ی دیارده‌کانه‌وه وه‌رده‌گرێ. 2- هه‌وڵ ده‌دات به‌ڕێ و شوێن و شێوازێکی گونجاو و که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازی تێگه‌یشتن و تێڕامان، هه‌موو پێکهاته و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه و ڕوانگه‌کانی ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واری، بۆ به‌ره‌ی دیالۆگخوازی و ڕه‌خنه‌ی گونجاوی داهێنه‌رانه بانگهێشتن بکات. 3- ئامانجیه‌تی گه‌نجان و لاوان هان بدات بۆ به‌ژداریکردنیان و به‌دیکردنیان له گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری. داکۆکی له‌مافه‌کانی منداڵان و نه‌وجه‌وانان وه‌ک زه‌روریه‌تێکی هه‌نوکه‌ی چاولێده‌که‌ین. باوه‌ڕمان وایه که به‌شێکی گرنگی پرۆسه‌ی گۆڕانکاری و نوێ بوونه‌وه له‌چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌کردن و گۆشه‌کردنی ئه‌وان دایه. 4- داکۆکی له‌هه‌موو چین و توێژه‌کان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیر‌و باوه‌ڕیان ده‌کات. 5- له‌پێناو گه‌شه‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی که‌لتوور و زمانی کوردی و پاراستنی له ئافه‌تی ووشه‌ی لاوه‌کی و نه‌گونجاو و بێگانه به زمانی کوردی و هه‌روه‌ها ناساندنی به گه‌ل و نه‌ته‌وه کانی تر، به‌پێی توانا‌و بۆلوان تێده‌کۆشێ. ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی خه‌رمانان. ![]() |
هه‌ڵبژارده‌ی وتاره‌كان
|
||||||
|
|
||||||||